برینی یەکێکیان سەختە

ئەمڕۆ لە کەلار نۆ کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە قەزای کەلار سێ رووداوی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگێک و چوار ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیلێکدا روویانداوە و نۆ کەس بریندراربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

یەکێک لە رووداوەکان کەمێک پێش ئێستا، لەسەر رێگای کەلار و گوندی سەید خەلیل بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون و دوو ماتۆڕسکیل، روویدا و لێخوڕی هەردوو ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان بەسەختی بریندارە.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆش لە نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و بارهەڵگرێک روویداوە، شۆفێری مازداکە برینداربوو.

هاوکات رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان، لەسەر رێگای گوندی لانە ستی لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز و نیسان سەنی روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی نیسان سەنییەکە بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکانی هاتوچۆی گەرمیان، بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆش، لە ناو عەلوەی کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب خۆی بە ماتۆڕسکیلێکی سێ تایەدا کێشا و سێ کەس بریندار بوون.

هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەو سێ کەسەی بریندار بوون لە تەنیشت ماتۆڕسکیلەوە وەستابوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، دوو لە بریندارەکان تەمەنیان 31 ساڵە و ئەوەی دیکەشیان 28 ساڵە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

لەناو عەلوەی کەلار سێ کەس بریندار بوون

لەناو عەلوەی کەلار سێ کەس بریندار بوون