خشتە و کاتی یارییەکان

ئه‌مشه‌و چامپیۆنزلیگ یاریی به‌هێزی تێدایه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، چامپیۆنزلیگ ئه‌مڕۆ درێژه‌ی ده‌بێت و چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ی به‌هێز به‌ڕێوه‌ده‌چن.

ئه‌مشه‌و چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر دوو یاریی ده‌بن، پاریس سانجێرمان و میلان، هه‌روه‌ها نیوكاسڵ و بۆروسیا دۆرتموند، كه‌ كاتژمێر 10:00 به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا رۆیال ئینتوێرب و پۆرتۆ، سێلتیك و ئاتلێتیكۆ مه‌درید رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا یانگ بۆیز و مانچێسته‌ر سیتی، لایپزیگ و سێرڤینا زڤێزدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

هه‌روه‌ها له‌ كاتێك زووتر و له‌ 07:45 خوله‌ك، یاریی بارسێلۆنا و شاختار، هه‌روه‌ها فاینۆرد و لازیۆ دێنه‌ ئه‌نجامدان.

خشته‌ و كاتی یارییه‌كان:
فاینۆرد رۆتردام – لازیۆ 07:45
بارسێلۆنا – شاختار دۆنێتسک 07:45
سێڵتیک – ئاتلێتیکۆ مەدرید 10:00
یەنگ بۆیز – مانچێستەر سیتی 10:00
لایبزیگ – سێرڤینا زڤێزدا 10:00
ریال ئێنتوێرب – پۆرتۆ 10:00
نیوکاسڵ یونایتد – بۆروسیا دۆرتموند 10:00
پاریس سانجێرمان – میلان 10:00

ئه‌مڕۆ تیپه‌ گه‌وره‌كانی چامپیۆنزلیگ له‌ مه‌ترسید...

ئه‌مڕۆ تیپه‌ گه‌وره‌كانی چامپیۆنزلیگ له‌ مه‌ترسیدان