ئەمریکا تیکتۆکی باند کرد
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی، ئەمریکا، تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لە کارمەندانی حکومی قەدەغە دەکات.
تیکتۆک، تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێیە کە ساڵی 2016 دروستکراوە، لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیارو 500ملیۆن بەکارهێنەری لەسەرانسەری جیهان هەیە.
حکومەتی ئەمریکا، بەنیازە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک لەسەر سەرجەم ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکانی ئەمریکا بلۆک بکات، پاساویشی بۆ ئەو هەنگاوە ئەوەیە کە تیکتۆک لەلایەن وڵاتی چین خاوەنداریەتی دەکرێ، ئەمەش وایکردووە ترسی هەبێت لەوەی داتاکان دزەیان پێ بکرێت.
لە ئەگەری سەرگرتنی ئەم بڕیارە، رێگە خۆش دەبێت بۆ بلۆککردنی یەکجاری تیکتۆک لە سەرتاسەری ئەمریکا، بەو پێیەی داتای هاوڵاتیان کۆ دەکاتەوەو دزەیان پێدەکات.