تاڤگه‌ى "كانى به‌ست" له باڵه‌كایه‌تى
له‌سه‌ر دراوى عێراقی چاپكراوه به‌ڵام بێ خزمه‌تگوزاریه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و ماڵانه‌ى دانیشتووى نزیك تاڤگه‌ى “كانى به‌ست”ى دۆڵى باڵه‌كایه‌تین داواى خزمه‌تگوزاری دروستكردنى رێگا و راكێشانى كاره‌بایان كردووه، چونكه ده‌ڵێن له خزمه‌تگوزارییانه بێبه‌شن، ناحیه‌ى قه‌سرێش ده‌ڵێت كارمان بۆ كردوون.
كانى به‌ست، به به‌رزى 37 مه‌تر، به‌رزترین تاڤگه‌ى هه‌رێمی كوردستان و عێراقه و وێنه‌كه‌ى له‌سه‌ر دراوى 50 هه‌زار دینارى چاپكراوه، به‌هۆى بوونى ئه‌م تاڤگه‌یه خه‌ڵك له نزیكییه‌وه خانوویان دروستكردووه و نزیكه‌ى 50 ماڵى لێده‌ژی.
ئه‌م شوێنه كه‌وتووه‌ته بنارى گوندى وه‌ڵزێى سه‌ر به‌ناحیه‌ى قه‌سرێ له سنوورى قه‌زاى چۆمان.
عه‌بدولڕه‌حمان ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى قه‌سرێ به 964ـى وت، پێشتر خه‌ڵكه‌كه داواكاریان هه‌بووه ئه‌وانیش داواكارییه‌كانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ قایمقامییه‌ت و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران.
وتیشی “پڕۆژه‌ى دروستكردنى رێگاكه دراوته ته‌نده‌رین و كاره‌باكه‌ش كاری له‌سه‌ر كراوه و له نزیكترین شوێنه‌وه بۆى راده‌كێشرێت”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، له پلانیان دایه له داهاتوودا ئه‌و شوێنه بكه‌نه گه‌شتیاری و پڕۆژه‌ى جیاجیاى لێ دروست بكرێت.