لە هەڵەبجە

تۆمەتبارێک لە کاتی دەستگیرکردنیدا تەقە دەکات و دوو پۆلیس بریندار دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

تۆمەتبارێک لە کاتی دەستگیرکردنیدا تەقە لە پۆلیسی هەڵەبجە دەکات و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بریندار دەبن و تۆمەتبارەکەش دەستگیر دەکرێت.

کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 24.10.2023 پۆلیسی هەڵەبجە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار “ن.ک.ی”ـی تەمەن 38 ساڵ، کە دوو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە مەفرەزەیەک دەردەکەن و تۆمەتبارەکەش رووبەڕوویان دەبێتەوە.

پۆلیسی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا کەمێک بەرلەئێستا رایگەیاندووە، مەفرەزەکەی پۆلیس لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکەیان لە لایەن تومەتبارەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەیان لێدەکرێت و دوو کارمەند بریندار دەکات بە فیشەک و پاشان لە لایەن مەفرەزەکەوە دەستگیر کراوە و دەستیش بەسەر چەکەکەیدا گیراوە.

باس لەوەش کراوە، “ئەو تۆمەتبارە هەشت دۆسییەی لێکۆڵینەوەی هەیە بە پێی مادەی خراپ بەکارهینانی ئامێری پەیوەندی و هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و پێشینەی تاوانی هەیە، دووجار لە دادگای کەتن سزا دراوە بۆ ماوەی یەک ساڵ و

راوچییەکانی هەڵەبجە مۆڵەتیان پێدەدرێت

راوچییەکانی هەڵەبجە مۆڵەتیان پێدەدرێت

شەش مانگ”.