"رووداوی هاتوچۆی ماتۆرسکیل زۆر بووە"

شۆفێرێکی دیلیڤەری گیانی لەدەست دا

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

شۆفێرێکی دلیڤەری لە کاتی چوونی بۆ سەر کارەکەی لەسەر ماتۆرسکیلەکەی کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلێک و گیانی لەدەست دا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ کە کاری دلیڤەری دەکرد، بە ماتۆڕسیکیلێک لە شەقامی کۆڕنیشی شاری کەرکوک لە سەر ماتۆڕەکەی دەکەوێتە ژێر تایەی ئۆتۆمبێلێک و بە سەختی بریندار دەبێت، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە 964ـی وت، گەنجەکە تەمەنی 24 ساڵە، بەهۆی ئەو رووداوەوە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوکی کرا و دوای مانەوەی بۆ چەند خولەکێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

وتیشی، رووداوی هاتوچۆی ماتۆرسکیل زۆر بووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە زۆربەیان بە بێ مۆڵەتی شۆفێری و کەلوپەلی سەلامەتی کار دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ماتۆڕەكانی دیلیڤەری كۆنترۆڵ دەكرێن

ماتۆڕەكانی دیلیڤەری كۆنترۆڵ دەكرێن