پەڵە دەدات
چه‌تر و قه‌مسه‌ڵه حازركه‌ن باران به‌ڕێوه‌یه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، شه‌پۆڵێكی بارانبارین به‌ڕێوه‌یه و هه‌موو كوردستان ده‌گرێته‌وه، كه‌شناسیی هه‌رێمیش ده‌ڵێت سبه‌ی ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه.
سیروان ساڵح شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزە، لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویکردەوە، لەم مانگەدا ئەگەری بارانی پەڵە نییە، ئەگەر گۆڕانکاری روونەدا هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو پەڵە دەدات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه شەپۆڵێكی بارانبارین هەموو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوه.
هاوكات به‌شی كه‌شناسی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان له نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه‌بارانیش له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكووری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.