بۆسەیان بۆ داناوە

ئەبو قوسەی دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، لە سنووری نێوان هەولێر – کەرکوک بۆسەیان بۆ سەرکردەیەکی “مەترسیداری” داعش داناوە و دەستگیریان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.10.2023، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە “مەترسیدارترین” سەرکردەکانی داعشیان دەستگیر کردووە، کە وەک جێگری بەرپرسی ئەمنی شاری فەلوجەی ئەو رێکخراوە کاری کردووە.

ئەو سەرکردەیەی داعش وەک “ئەبو قوسەی” ناسێندراوە و لە دانپێدانانەکەیدا شوێنی گۆڕێکی بەکۆمەڵی لە ناوچەی کەرمای فەلوجە ئاشکرا کردووە، کە تەرمی ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی بەدیلگیراوی تێدابووە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، ئەبو قوسەی لە کاتی شەڕەکانی رزگاری لە ئەنبار، بەرپرس بووە لە دروستکردنی تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و بە ئامانجکردنی هێزە ئەمنییەکان.

چەکدارێکی رێکخراوی داعش لە سلێمانی دەستگیرکرا

چەکدارێکی رێکخراوی داعش لە سلێمانی دەستگیرکرا