بزانە بۆچی؟

کارەبای سلێمانی بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت

964+

ژووری هەواڵ

کەسێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژئاوای کردووە و بڕیک پارەی لێکەوتووە، ئێستا بەدوایدا دەگەڕێن تا بۆی بگێڕنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.10.2023، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کارمەندێکی بەشی کۆپی ھۆبەی فرۆشتنی وزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژئاوا، لە کۆتاییەکانی کاتی کاردا بڕی پێنج ملیۆن دیناری دۆزیوەتەوە.

نازانرێت کەی هاوڵاتییەکە ئەو پارەیەی لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەکە بزرکردووە، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە دۆزراوەتەوە و لە ناو کیسێکدا بووە.

ئەندازیار، دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/رۆژئاوا، لە وەسفی ئەو کارمەندەدا رایگەیاند، “ئەوە نیشانەی ھیمەتبەرزی و رەوشتە”.

داواشی کرد ھەرکەس خاوەنی ئەو پارەیەیە، سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات تا رادەستی بکەنەوە.

سبەینێ کۆتا رۆژی لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبایە

سبەینێ کۆتا رۆژی لێخۆشبوونی 15%ـی قەرزی کارەبایە