دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریداوە

فرۆشتنی سیمکارتی کۆڕەک لە پارێزگاکانی عێراق قەدەغە کرا

964+

فەهمی نەبی

دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق لەبارەی قەرزەکانی سەر کۆمپانیای “کۆڕەک تیلیکۆم” بڕیارێکی نوێی دەرکرد، وا بڕیارە چیتر لە پارێزگاکانی عێراق رێگە نەدرێت سیمکارتی کۆڕەک بفرۆشرێت و دەبێت هەموو کۆمپانیاکانی دیکەی پەیوەندی پەیوەندی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە رابگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکی چوار خاڵی، بڕیاری نوێی سەبارەت بە کۆمپانیای کۆڕەک دەرکردووە.

بڕیارە نوێییەکە بەمجۆرەیە، بازرگانیکردن بەهەر سیمکارتێکی کۆڕەک رادەگیرێت، هاوکات داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگاکانی عێراق دەکات هیچ سیمکارتێکی ئەو کۆمپانیایە نەکڕن، لەگەڵ ئەوەدا بڕیاردراوە هەر دوکانێک کڕین و فرۆشتن بە سیمکارتی کۆڕەک بکات سزا دەدرێت، خاڵی کۆتایی بڕیارەکەی دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق ئەوەیە کە دەبێت لەماوەی 10 رۆژدا هەموو کۆمپانیاکانی پەیوەندی هێڵی پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک ببڕن.

دەستەی پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاندووە، مۆڵەتی کۆمپانیای کۆڕەک لە 30.8.2023 بەسەرچووە، هاوکات پارەیەکی زۆر وەک قەرز لەسەریان کەڵەکە بووە و چەندینجار دانوسانیان لەگەڵ کۆمپانیاکە کردووە، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون ئەو پارەیە بگەڕێننەوە.

فرۆشتنی سیمکارتی کۆڕەک لەدوزخورماتوو قەدەغە کرا

فرۆشتنی سیمکارتی کۆڕەک لەدوزخورماتوو قەدەغە کرا