داوای چارەسەر دەکەن
مامۆستایان لە بری قوتابخانە چوون بۆ گردبوونەوە
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
مامۆستایانی قه‌زای كه‌لار لە بەردەم پەروەردەی کەلار شەقامی شارەوانیان داخستووە و درێژه‌یان به بایكۆتی ده‌وامی خوێندن دا.
یه‌كێك له مامۆستایانی به‌شدار له گردبوونه‌وه‌كه به 964ی وت، ناكرێت به زۆر و به “ده‌بێت” مامۆستا ره‌وانه‌ی پۆله‌كان بكرێنه‌وه و هیچ داواكارییه‌كیان جێبه‌جێ نه‌كرێت.
وتیشی، پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده به میكانیزمێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مامۆستایان بكه‌ن.
مامۆستایانی ناڕازی داوای دوو موچه‌ی مانگه‌كانی هه‌شت و نۆ ده‌كه‌ن، كه مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا