هۆکارەکەی ئاشکرا بوو

نەخۆشی لە حەوزەکانی ماسی پشدەر بڵاوبووەتەوە و هەزارانیان لێ مردوون

964+

محەمەد عەلی

ماوەی چەند ساڵێکە نەخۆشی لە حەوزەکانی ماسی ناوچەی پشدەر بڵاودەبێتەوە و بەو هۆیەوە هەزارانیان لێ مردار دەبێتەوە، هۆکاری بەر بڵاوی نەخۆشیەکە ئاشکرا دەبێت.

حەسەن  مەحمود خاوەن حەوزی ماسیە لەپشدەر بە 964ی وت، “چەند ساڵێکە ئەو نەخۆشیە بەر بڵاوە و ساڵانە دووچاری زەرەرێکی زۆرمان دەکات، ئەمساڵ 30 هەزار ماسی مردار بووەتەوە و 40 ملیۆن دینار زەرەرم کردووە”.

ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، “هێشتا هۆکارەکەی نازانین، نەخۆشیەکە ماوەی هەفتەیەک هەستیپێدەکرێت و دواتر ماسیەکان دەکوژێت”.

ئەحمەد حسن زیاتر لە 10 ساڵە پیشەی بەخێوکردنی ماسییە لەپشدەر بە 964ی وت، “پێشبینی دەکەین بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی ماسی نرخی زۆر بەرزبێتەوە”.

ئەو خاوەنی حەوزانەی قسەیان بۆ 964 کردووە دەڵێن، تا ئێستا هیچ لیژنەیەک لەلایەن حوکومەتەوە  نەهاتووە بەدواداچون بکات.

بڕوا عەبدوڵا رەسوڵ بەڕێوەبەری لێپرسراوی سامانی ئاژەڵی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی راپەڕین بۆ 964 هۆکارەکەی بەمجۆرە باسکرد، “ئەوەی هەیە نەخۆشیەکی وەرزیە لە سەرەتای پایزان و بەهاران پەیدا دەبێت، ئێمە بەدواداچوونمان کردووە و چەند هۆکارێک هەن لەوانە، گۆڕینی کوالێتی ئاو هۆکارێکی سەرەکیە، کاتێک ئاستی ئاوەکە کەمدەبێتەوە ماسیەکان تووشی فۆبیا دەبن، دەچنە قوڵایی حەوزەکە و ئەو مادە پیسیەی هەیە بەریان دەکەوێت، کاتێک ئاوی تازە لە حەوزەکە دەکرێت ئەو ئاوە ساردە، بەو هۆیەوە ماسیەکان دووچاری گەرمی و ساردی لەناکاو دەبن و لەو کاتە نەخۆش دەکەون”.

ئەو لێپرسراوەی سامانی ئاژەڵ یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ پێدانی عەلەفی زۆر دەبێتە هۆی دروستکردنی نەخۆشی، ئەو دەڵێت، “ناکرێت بەهەمان رێژە وەرزی هاوین عەلەف بدرێتە ماسی، باوەڕێک هەیە لەلای خاوەن حەوزەکان چەندی زۆرتر عەلەف بدرێتە ماسی زووتر گەورەتر دەبێت، بەڵام ئەمە تووشی تەسەمومی دەکات، هۆکارێکی دیکە بەکارهێنانی تەعقیمی زۆرە ئەم دەرمانە دەبێتە هۆکاری دابەزینی سیستمی بەرگری ماسیەکە و زوو دووچاری نەخۆشی دەبن”.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ 964 له‌ كشتوكاڵى قه‌زاى پشده‌رى ده‌ستیکه‌وتووه‌، 224 حەوزی ماسی هەن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

كه‌س نازانێت نه‌خۆشیى ماسییه‌كانى ته‌قته‌ق چییه‌

كه‌س نازانێت نه‌خۆشیى ماسییه‌كانى ته‌قته‌ق چییه‌