له خه‌بات گومان ده‌كرێت دوو منداڵ كه‌وتبنه ناو ئاوه‌وه
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
گومان ده‌كرێت دوو منداڵى دانیشتووى قه‌زاى خه‌بات كه‌وتبنه ناو ئاوه، دواى ئه‌وه‌ى كاتژمێر 10ـى سه‌رله‌به‌یانى ئەمڕۆ له ماڵه چووه‌نەته ده‌رەوە و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
بە وتەی شایەدحاڵێک، دوو منداڵه‌كه دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی یەکن له‌م قه‌زایه و له‌وه‌ته‌ى له ماڵ ده‌رچوونه تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به پێی چه‌ند گرته‌ڤیدیۆیه‌ك کە دەست 964 کەوتووە، ژماره‌یه‌كی زۆرى خه‌ڵك به چوارده‌ورى پڕۆژه‌ى ئاوى خه‌باته‌وه‌ن و به‌شێكیان له ئاوه‌كه ده‌ڕوانن و چه‌ند كه‌سێكیشیان به ناو ئاوه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
رائید ئامانج محەمەد ، ئەفسەر لە بەرگری شارستانیی خەبات بە 964ـی وت “تیمەکانمان نێردراون بۆ شوێنەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا نازانرێ ئەو منداڵانە کەوتوونەتە نێو ئاوەکەوە یا نا” .
زانیاری دێت…