10 مه‌تر و نیوە

قوله‌ڕه‌شه‌كه‌ى ده‌شتى كۆیه‌ 55 دۆنم به‌راو ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له ‌سنوورى ده‌شتى كۆیه،‌ پۆندێكی ئاو له‌ ته‌واوبووندایه‌ و جگه‌ له‌وه‌ى ئاژه‌ڵداره‌كان سوودی لێده‌بینن، 55 دۆنم زه‌وى كشتوكاڵیش به‌راو ده‌كات.

پۆنده‌كه‌ ناوى “قوله‌ڕه‌ش”ه‌و كه‌وتووه‌ته‌ سنوورى ناحیه‌ى ئاشتى له‌ قه‌زاى كۆیه‌.

به‌رزى پۆندەکە 10 مه‌تر و نیو و توانای گلدانەوەی 160 هه‌زار مەتر سێجا ئاوی هەیە.

هه‌ڵگورد عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئاشتى به‌ 964ـى وت، کارکردن لەو پۆنده‌ بە باشی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا زیاتر لە 60%ـى کارەکانی تەواو بووە.

وتیشی “بە تەواوبوونی، سوودی دەبێت بۆ گلدانەوەی ئاوی سەرزەوی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و بەراوکردنی نزیکەی 55 دۆنم زەوی لە سنوورەکە”.

باسی له‌وه‌ش كرد، بودجه‌ى ته‌رخانكراو له‌لایه‌ن  وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم بۆ پۆنده‌كه‌ 605 ملیۆن و 750 هه‌زار دیناره‌ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاودێری کۆیەش سەرپەرشتی و چاودێریی ده‌كات و کۆمپانیای مامەندیش جێبەجێی دەکات.

به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئاشتى، بۆ سنووره‌كه‌ى سێ پۆندی دیكه‌ش ئاماده‌ن و دیزاینیان ته‌واو كراوه‌، پۆندێكیشان به‌ ناوى “قول قول” پڕبووه‌ته‌وه‌ و بودجه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه‌ خاوێن بكرێته‌وه‌.

له‌ سنوورى ناحیه‌ى ئاشتى، خه‌ڵكه‌كه‌ جگه‌ له‌ كارى ئاژه‌ڵدارى و كشتوكاڵ، ماسیش به‌خێوده‌كه‌ن و په‌ره‌شیان به‌ بوارى گه‌شتیاری داوه‌، به ‌تایبه‌تیش ئه‌و گوندانه‌ى كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر زێى بچووك.

ئێران ئاوی زێی بچووکی بەردایەوە و دوو ئۆتۆمبێل نوقم بو...

ئێران ئاوی زێی بچووکی بەردایەوە و دوو ئۆتۆمبێل نوقم بوون

رۆژانه‌ له‌ كۆیه‌ زیاتر له‌ ئاگرێك كه‌وتووه‌ته‌وه...

رۆژانه‌ له‌ كۆیه‌ زیاتر له‌ ئاگرێك كه‌وتووه‌ته‌وه‌

له‌مه‌ودوا خه‌ڵكی سێگردکان كه‌متر سه‌ردانى كۆیه‌ د...

له‌مه‌ودوا خه‌ڵكی سێگردکان كه‌متر سه‌ردانى كۆیه‌ دەكه‌ن