یارییەکی پێشووی دێربیی لەندەن. فۆتۆ: ئاژانسەکان
خشتە و کاتی یارییەکان
ئه‌مڕۆ دوو دێربیی گه‌وره له پرێمه‌رلیگ به‌ڕێوه‌ده‌چن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌یه‌ك به‌هۆی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌مڕۆ خولی نایابی ئینگلته‌را ده‌ستپێده‌كاته‌وه و چه‌ند یارییه‌كی زۆر به‌هێز به‌ڕێوه‌ده‌چت.
یارییه‌كان له گه‌ڕی نۆیه‌می خوله‌كه‌یه و ئه‌م ئێواره‌یه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌مڕۆ دوو دێربیی گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌چن، دێربیی مێرسیساید له نێوان لیڤه‌رپوول و ئێڤێرتۆن، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هێز بێت، هه‌روه‌ها دێربیی گه‌وره‌ی له‌نده‌ن له نێوان چێڵسی و ئارسیناڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئه‌ركی ئاسان نییه و یارییه‌كی زه‌حمه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایتۆندا هه‌یه.
ئێستا له پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را، تۆتێنهام و ئارسیناڵ هه‌ریه‌كه‌ی به 20 خاڵ له پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌من، مانچێسته‌ر سیتی له پله‌ی سێیه‌مه به 18 خاڵ.
خشته و كاتی یارییه‌كان
لیڤەرپوول – ئێڤێرتۆن 02:30
بۆرنمۆس – ولڤەرهامتۆن 05:00
برینتفۆرد – بێرنلی 05:00
مانچێستەر سیتی – برایتۆن 05:00
نیوکاسڵ – کریستال پاڵاس 05:00
نۆتینگهام فۆرێست – لۆتن تاون 05:00
چێڵسی – ئارسیناڵ 07:30
شیفێڵد یونایتد – مانچێستەر یونایتد 10:00.