یانەی ئامرلی بووە پاڵەوان

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئەمڕۆ هەینی یاری کوتایی خولی تۆپی پێی پلە یەکەکان لە نێوان یانەی ئامرلی و یانەی شەهید سوڵتان لە یاریگای هاوکاری لە دوزخورماتوو بەڕێوەچوو.

یاریەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی هەردوولا بەڕێوەچوو، یانەی ئامرلی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریکە لە بەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

لەسەرەتای یاریەکە و لە گێمی یەکەم یانەی ئامرلی توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات، هەرچەندە هەردوولا هێرشی زۆریان کرد بۆسەر گۆڵی یەکتری بەڵام گێمی یەکەم بەو ئەنجامە تەواو بوو.

لە دەستپێکی گێمی دووەمدا یانەی شەهید سوڵتان توانی گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات، بەڵام لە دواساتەکانی یەرییکە یانەی ئامرلی گۆڵی دووەم و بردنەوەی ئەنجامداو بووە پاڵەوانی خولەکە.

ئارام حەسیب سەرپەرشتیاری خولەکە بە 964ـی وت، خولەکە بەبێ کەموکوڕی و لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوەچوو، باشترین یاریزانەکان لە خولەکەدا بەشداربوون، کە بەشێکیان لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقدا بوون.

خولەکە لەسەرەتای مانگی تەمووزی ئەمساڵەوە بە بەژداری 14 تیپ دەستیپێکردووە لە ماوەی نزیکەی چوار مانگدا 91 یاریان ئەنجامداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی