"لە عێراق هەشتەمین"
زانكۆی سۆران: ئێمه یه‌كه‌می كوردستانین
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
زانكۆی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌وان له ئاستی كوردستان یه‌كه‌من و له ئاستی عێراقیشدا له پله‌ی هه‌شته‌من.
زانکۆی سۆران بڵاویکردەوە “بە گوێرەی نوێترین ریزبەندیی هەرێمی له رانکینگی کیو ئێس 2024 بۆ زانکۆکان، یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانیان به‌ده‌ست هێناوه.
زانكۆی سۆران رایگه‌یاند، هه‌روه‌ها له ئاستی عێراقیشدا پلەی ھەشتەمیان بەدەست هێناوە.
به پێی راگه‌یاندراوی زانكۆكه، له بۆنه‌یه‌كدا له به‌حرێن، خەڵاتی کیو ئێس بەخشرایە زانکۆی سۆران.
کیوئێس دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتیی باوەڕپێکراوی تایبەت بە ریزبەندیی زانکۆکانە، کە ساڵانە ریزبەندی بۆ زانکۆکان دەکات.
لە نوێترین ریزبەندیدا زانکۆی سۆران توانیویەتی سەرکەوتن و پێشڤەچوونی گەورە تۆمار بکات.
بە گوێرەی ریزبەندییەكه، کە بۆ ساڵی 2024 کراوە، زانکۆی سۆران توانیویەتی لەسەر ئاستی گشت زانکۆکانی هەرێمی كوردستان ببێتە یەکەم و لە سەر ئاستی عێراقیش ببێتە ھەشتەم.
ئێستا زانکۆی سۆران لە ناو پلەبەندیی 121-130 دایە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو، کە لە پلەبەندیی 131 -150 بوو، پێشكه‌وتنی گەورەی به‌خۆیه‌وه بینیوه.