قەتەڕ داوای هەنار، هەنگوین و برنجی کوردستان دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

کونسوڵی قەتەڕ لە هەرێم چووەتە لای دەستەی وەبەرهێنان و پێیڕاگەیاندوون بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت هەنار، هەنگوین و برنجی کوردستان بۆ قەتەڕ بنێردرێت.

دانیشتنەکە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە کراوە و 964 دەزانێت دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمیش داوایان کردووە وەبەرهێنەرە قەتەڕییەکان بێنە کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت، “قەتەڕییەکان بۆ ساڵی داهاتوو گەرەنتیان کردووە کە هەنار و هەنگوین و برنجی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانیان بە رێژەیەکی زۆر بۆ بنێردرێت.

وتیشی، “لە قەتەڕ خواستێکی زۆر لەسەر ئەو بەرهەمانەی کوردستان هەیە و هاوڵاتیانی کوردستان و بەرهەمەکانی دەناسن و داوای دەکەن”.

ئێستا قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆدا نزیکەی پێنج ملیار دۆلارە.

“چەند وەبەرهێنەرێکی قەتەڕی پڕۆژەی هاوبەشیان لەگەڵ وەبەرهێنەرە ناوخۆییەکان هەیە و داوایان لێکرا وەبەرهێنی زیاتر بێنە هەر

حکومەت بە وێبسایتێک سەرنجی وەبەرهێنەرە بیانییەکان راد...

حکومەت بە وێبسایتێک سەرنجی وەبەرهێنەرە بیانییەکان رادەکێشێت

ێم کار بکەن”، بەرگەشت ئاکرەیی وای وت.