ئەنوەر ئەلغازی. فۆتۆ: بۆندسلیگا
پۆسته‌كه‌ی سڕییه‌وه
یاریزانێك به‌هۆی به‌رگریكردن له غه‌زه له یانه‌كه‌ی ده‌ركرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له‌سه‌ر به‌رگریكردن له خه‌ڵكی غه‌زه، یانه‌ی ماینزی ئه‌ڵمانی، ئه‌نوه‌ر غازیی یاریزانی هۆڵه‌ندی و به ره‌سه‌ن مه‌غریبی له ریزه‌كانی دوورخسته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به پۆستێكی له سۆشیال میدیا، به‌رگری له غه‌زه كردبوو دژی ئیسرائیل.
یانه‌كه بڕیاری دا ئه‌نوه‌ر غازی له مه‌شق و یارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی دووربخاته‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده هاوینی رابردوو به گرێبه‌ستی دوو ساڵ گواستوویه‌تیه‌وه ریزه‌كانی.
یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا، رێز له بیروبۆچوونی یاریزانه‌كه ده‌گرێت، به‌ڵام پۆسته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی یانه‌كه یه‌كناگرێته‌وه.
یاریزانه‌كه پۆسته‌كه‌ی دواتر سڕییه‌وه، به‌ڵام یانه‌ی ماینز بڕیاری خۆی داوه و یاریزانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
باوكی یاریزانه‌كه ده‌ڵێت، هه‌ڵوێستی كوڕه‌كه‌ی مرۆڤانه‌یه و له بابه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گه‌وره‌تره.