پارێزگار لەوێبوو
به‌ڵێنی گه‌وره به خه‌ڵكی دوزخورماتوو و ده‌وروبه‌ری ده‌درێت
+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین به‌ڵێنی دا ناحیه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری دوزخورماتوو ئاوه‌دان بكاته‌وه و خزمه‌تگوزاریش بۆ قه‌زاكه باش بكات.
ئیسماعیل هەلوب پارێزگاری سەڵاحەدین، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لە بینای قایمقامیەتی قەزای دوزخورماتو کە لەگەڵ قایمقام و سەرجەم بەڕێوه‌بەری فەرمانگەکانی قەزاکە کۆبووەوە.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین، بەڵێنی ئاوەدانکردنەوەی ناحیە و گوندەکانی دەوروبەری دوزخوورماتووی دا، کە بە هۆی شەڕی داعشەوە نزیکەی دە ساڵە خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاوارەن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، گرنگی زیاتر بە قەزای دوزخورماتوو لە رووی سەرجەم خزمەتگوزارییه‌كانه‌وه ده‌ده‌ن.
سنووری قەزای دوزخورماتوو چوار ناحیە و نزیکەی 30 گوندی لەسەرە، لە ساڵی 2014ـەوە بە هۆی شه‌ڕی داعشەوە خەڵکێكی زۆری ئەو ناوچانە ماڵ و حاڵیان جێهێشت و زۆربه‌ی خانووه‌كانیان به‌هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه خاپوور کرا، به‌ڵام پارێزگاری سەڵاحەدین به‌ڵێنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانی خۆیان دا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا