ده‌نگێكی به‌هێز له‌ هه‌ریر بیستراوه‌

964+

ئاکام غەفور – خەلیفان

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له ‌سنوورى قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر ده‌نگێكی به‌هێز بیستراوه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌نگه‌كه‌ گه‌وره‌ بووه‌ و یه‌كه‌مجاره‌ ده‌نگى وا به‌هێز ده‌بیستن.

شێروان جەلال، قایمقامی هه‌ریر به‌ 964ـى راگه‌یاند، هیچ بۆردومانێک لە فڕۆکەخانەی هەریر نەبووە، تەنیا درۆنێک بووە لە دەرەوەی سنوری فرۆکەخانە تێکشکێنداروە بەردەوام ئەو حاڵەتانە هەیە.

به‌پێی قسه‌ى شایه‌دحاڵێكیش، ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌كه‌ زۆر به‌رز بووه‌، به‌ڵام ئه‌ویش دڵنیا نه‌بووه‌ كه‌ ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر بووه‌ یان له‌ ده‌ره‌وه‌ى

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنیەکانی هەریریش بۆ 964 وتی، لە ئێستادا هێزە ئەمنیەکان لە شوێنی روداوەکەن، كه‌ پێنج کیلۆمەتر لە فڕۆكه‌خانه‌ى هەریر دوورە.

وتیشی ” نازانین بۆردومانە یان نا “.