دەتوانن خۆیان ناونووس بکەن

ئەو کەمئەندامانەی تەکسی و ئۆتۆمبێلی تایبەتیان هەیە کاریان بۆ دەدۆزرێتەوە

964+

توانا نەقی

یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە رێگەی پرۆژەی تەکسی ناسیارەوە دەیەوێت کار بۆ کەمئەندامان بدۆزێتەوە و دەستکراوە بە ناونووسین لە ناو کەمئەنداماندا لە سلێمانی .

ئەو کەمئەندامانەی تەکسی یان ئۆتۆمبێلی تایبەتیشیان هەیە دەتوانن خۆیان ناونووس بکەن بۆ ئەوەی کاری زیاتریان بۆ بدۆزرێتەوە، دوای ئە کارەش بڕێک لە پارەکە بۆ کۆمپانیاکە دەڕوات.

سامان حسێن سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی وت، تا ئێستا 30 کەمئەندام کە تەکەسی و ئۆتۆمبێلی تایبەتیان هەیە خۆیان ناونووس کردوە لە پرۆژەی “تەکسی ناسیار” چاوڕێدەکەن زیاتر بن تا کۆتایی ئەم هەفتەیە.

وتیشی، ئەوانەی تەکسیان هەیە دەتوانرێت 24 کاتژمێر کار بکەن و ئەوانەشی ئۆتۆمبێلی تایبەتیان هەیە دەتوانرێت ئەو کەسانەی کە منداڵیان بونمونە پێویستی بە هاتوچۆ و چوون بۆ قوتابخانە هەیە ئەوان بیانبەن.

پرۆژەی تەکسی ناسیار پرۆژەیەکە دەتوانرێت لەوێوە تەکسی بەدەست بخەیت لە 24 کاتژمێردا کەمئەندامان بە پیاو و ژنەوە دەتوانن لەوێ بەشداری بکەن بۆ کارکردن.

لە کۆی ئەو پارەییەی کەمئەندامەکە پەیدای دەکات 10% بۆ کۆپمانیاکە دەبێت و لە 90% بۆ کەمئەندامەکە دەبێت واتە ئەگەر بایی 700 هەزار کار بکات تەنیا 70 هەزاری بۆ ئەو کۆمپانیایە دەڕوات، سامان حسێن وای وت.

رۆژانی یەکشەممە و سێشەممان لە کاتژمێر 2 بۆ 4 دوانیوەڕۆ ناونووسینی کەمئەندامان لەو پرۆژەیە بەردەوامە.

کار دەکرێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیان بۆ بکرێت ب...

کار دەکرێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیان بۆ بکرێت بە بێبەرامبەر