چەترەکانتان بۆ سبەی ئامادەبکەن

964+

پەری ساڵح

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چواشەممە هیچ لە گۆڕێ نییە  و پلەکانی گەرماش نزیکن لە تۆمارەکانی دوێنی و ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام بۆ سبەی باران بەڕێوەیە و لە دهۆکیش پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت.

لە وەرزی پاییزدا بە گشتی پلەکانی گەرما جێگیرنین و هەندێک رۆژیش تۆزاویە، کەشناسی بۆ سبەی پێنجشەممە پێشبینی هەوری تەواو و بارانبارین دەکات بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم و هەندێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 15 پلەی سیلیزیە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 18.10.2023

هەولێر: 28 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى

دهۆک: 28 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 27  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 29  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى

سۆران : 27  پلەى سیلیزى

گەرمیان: 32  پلەى سیلیزى

سبەی پێنجشەممە 19.10.2023

هەولێر:  28 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 26 پلەى سیلیزى

دهۆک: 27  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 31 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى

سۆران : 27  پلەى سیلیزى

گەرمیان: 32  پلەى سیلیزى