شەقڵاوە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بریندار بوون
لە رووداوێکی هاتوچۆدا شۆفێرێک گیانی لەدەست دا
+964
ئاکام غەفور
کەمێک لەمەوبەر لە مەفرەقی مامە جەلکە نزیک قەزای شەقلاوە لە رووداوێکی هاتوچۆ حەوت کەس بریندار بوون.
رووداوەکە لە نێوان مازدایەک و توێتا بیکاشۆیەک بووە، لە رووداوەکەدا سێ ژن و چوار پیاو بریندار بوون، سەرنشینانی بیکاشۆیەکە خەڵکی دهۆکن و سەرنشینانی مازداکەش خەڵکی باسرمەن.
هاشم هەریری رێپێدراوی هاتوچۆی شەقڵاوە بۆ 964 وتی، “ئەمشەو رووداوەکە لە فلکەی مامە جەلکە روویداوە و ئۆتۆمبێلێک ویستویەتی بە موخالیف پێچ بکاتەوە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە..”
وتیشی، بریندارەکان برینیان سووکە و کەسیان مەترسی لەسەر ژیانیان نەبوو.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا