بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین - وێنە: 964
وەزارەتی دارایی رەزامەندە
نەخۆشخانەی قەڵادزێ رەفەی دەرمان دەکڕێت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
مەڵبەندی تەندروستی راپەڕین لە قەڵادزێ داوای رەفەی دەرمانی کردبوو، وەزارەتی داراییش بە نووسراوێک وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت، لەسەر بودجەی ساڵی 2023ـی تەندروستی ئیدارەکە بیکڕن.
ئەمڕۆ سێشەممە 17.10.2023، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، وەزارەتی دارایی رەزامەندی داوە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی مەڵبەندی تەندروستی راپەڕین لە قەڵادزێ، کە خۆی دەبینێتەوە لە رەفەیەکی دەرمان.
رەفەکە بە بڕی پێنج ملیۆن و 400 هەزار دینار دابین دەکرێت.
هەفتەیەک بەر لە ئێستاش، وەزارەتی دارایی هەرێم رەزامەندی دا بە خەرجکردنی پارەی پێویست بۆ دروستکردنی مەسعەد بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان و منداڵبوون لە رانيە.
لە راپەڕین، حەوت نەخۆشخانە هەیە، کە تەنیا لە سێیاندا هۆڵی نەشتەرگەری هەیە، ئەوانیش نەخۆشخانەی راپەڕین، نەخۆشخانەی قەڵادزێ و نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون.