وەزارەتی دارایی رازی بووە

بە 53 ملیۆن دینار مەسعەدێک بۆ نەخۆشخانەیەکی رانیە دروست دەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەتی دارایی هەرێم رەزامەندی دا بە خەرجکردنی پارەی پێویست بۆ دروستکردنی مەسعەد بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان و منداڵبوون لە رانيە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.10.2023، تەها محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستیی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، بە بڕی 53 ملیۆن دینار نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان و منداڵبوون لە رانيە دەبێتە خاوەنی مەسعەد.

بە نووسراوێک، کە واژوی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، تەندروستیی راپەڕین ئاگادارکراوەتەوە مەسعەدەکە لەسەر بودجەی ئاسایی ساڵی 2023ـی بەڕێوەبەرایەتییەکە دروست دەکرێت و رەزامەندی دراوە.

باڵەخانەی نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان و منداڵبوون لە رانيە لە دوو نهۆم پێکهاتووە.

لە راپەڕین، حەوت نەخۆشخانە هەیە، کە تەنیا لە سێیاندا هۆڵی نەشتەرگەری هەیە، ئەوانیش نەخۆشخانەی راپەڕین، نەخۆشخانەی قەڵادزێ و نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی راپەڕین 63 کارمەندی پێویستە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی راپەڕین 63 کارمەندی پێویستە