دوو رۆژە

خولێک بۆ فریاگوزاری سەرەتایی دەستی پێکرد

+964
یادگار محەمەد – سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی سلێمانی، خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ وەرزشوانان و ئارەزوومەندان کردەوە.

بە مەبەستی ئاشنابوون و پێگەیاندنی فێرخوازان، بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی سلێمانی خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ کوڕان و کچان کردەوە.

نزار ژاژڵەیی بەڕێوەبەری لاوانی سلێمانی بە 964ـی وت، وەک بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ساڵانە چەندان خولی جۆراوجۆر بۆ فێرخوازان و وەرزشوانان ساز دەکەن.

وتیشی، ئەم خولە گرنگی تایبەتی هەیە و پێویستە هەموو کەس بە گشتی و چینی وەرزشکاران بە تایبەتی زانیاری تەواویان لەسەر ئەم فریاگوزارییانە هەبێت.

خولەکە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و 40 فێرخواز و وەرزشوان بەشداریان تێدا کردووە و وانەکانیش بە هەردوو شێوەی تیۆری و پراکتیکی لەلایەن دکتۆر ئالان سەڵاح مامۆستای کۆلیژی پەروەردەیی وەرزش دەوترێنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەمەوبەدوا هەموو قوتابخانەیەکی سۆران شارەزایەکی فریا...

لەمەوبەدوا هەموو قوتابخانەیەکی سۆران شارەزایەکی فریاگوزاری سەرەتایی لێدەبێت