هۆکارەکەی دەرکەوتووە

لە کۆمەڵگەی قەدش دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

لە کۆمەڵگەی قەدشی قەزای ئامێدی دەنگی تەقەیەکی زۆر بیستراوە، چەند هاوڵاتیەک دەڵێن، بەهۆی شەڕی نێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا ماوەیەکە شەڕ لەو ناوچەیە دروست دەبێت و ئەمڕۆ دەنگێكی زۆر بیستراوە.

964 قسەی لەگەڵ چەند هاوڵاتیەکی قەدش کردووە ئەوان دەڵێن، بەهۆی تەقەی بەردەوام جگە لەوەی زیان بەر ئۆتۆمبێلێلک کەوتووە هەروەها چەند فیشەکێک لەناو کۆڵانی گەڕەکەکان بینراون.

هاوڵاتیەکی کۆمەڵگەی قەدش بەناوی ئەیسەر بۆ 964 وتی، ماوەی مانگێکە ماوە ماوە دەنگی تەقە دەبیسترێت، بەڵام ئەمڕۆ گوللەکان هێندە نزیک بوون بەئاسانی هەستمان پێکردووە.

حاجی رەمەزان برای خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێڵەیە کە زیانی بەرکەوتووە بۆ 964 دەلێت، دوای ئەوەی دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا، چووینە دەرەوە بینیمان ئۆتۆمبێلی برایەکەمان بوو گوللەی بەرکەوتووە و دەنگی تەقە رۆژانە هەیە.

مقەدەم عەشقی محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی قەدش بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، رۆژانە دەنگی تەقە دەبیسترێت، ئەوەی ئەمڕۆ گوللە بەسەر ناوچەکە تێپەڕییوە و زیانی دروستنەکردووە.

کۆمەڵگەی قەدش دەکەوێتە سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی