تەنیا سێ هەمەر ماون

سوپای عێراق لە سەربازگەی تۆپزاوا کشایەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای چەند رۆژ لە خۆپیشاندان و رێگری، ئەمڕۆ بەشی هەرە زۆری ئەو هێزەی هاتبوون بۆ سەربازگەی تۆپزاوا کشانەوە و تەنیا سێ هەمەری لێ ماوە.

دوێنێ دووشەممە هێزێکی زۆری فیرقەی 11ی سوپای عێراق، دیواری کۆنکریتیان لەبەردەم سەربازگەکە دانا، سەرەڕای رێگری خەڵکی گوندەکە، بەڵام بەشی زۆری دیوارەکان دانران، ئەمڕۆ کارکردن لەو سەربازگەیە راگیرا.

ماوەیەکە کێشەی سەربازگە کۆنەکەی تۆپزاوا لەنێوان دانیشتوانی گوندەکە و هێزێکی سوپای عێراقی دروستبووە، خەڵکی گوندەکە دەڵێن، پێویستە سەربازگەکە بکرێتە مۆنۆمێنت، بەڵام ئەو هێزەی سوپای عێراق دەیانەوێت ئەو کۆنە سەربازگەیە ئاوەدان بکەنەوە.

ساتع ناسیح سەرپەرشتیاری خۆپیشاندەرانی گوندی تۆپزاوە بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی دوێنی چەندین لایەنی پەیوەندیدار وبەرپرسانی کوردمان لە بەغدا و کەرکوک ئاگادار کردەوە، ئەمڕۆ کارکردن لەو سەربازگەیە راوەستا، سوپا پاشەکشەی کرد و ئەوەی تێیدا ماوە تەنیا سێ ئۆتۆمبێلی هەمەری سەربازیە بۆپاسەوانی لە کەلوپەلە بیناسازییەکان”.

سەرپەرشتیاری خۆپیشاندەرانی گوندی تۆپزاوا وتیشی، “لەگەڵ ئەو هێزە قسەمان کردووە و دەڵێن، پاشەکشە دەکەین و دیوارەکانیش لادەدەین”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

سوپای عێراق دیواری کۆنکرێتی لە سەربازگەی گوندی تۆپزاو...

سوپای عێراق دیواری کۆنکرێتی لە سەربازگەی گوندی تۆپزاوا دانا

سەربازگەی تۆپزاوا ناوەندی قڕکردنی کوردەکان

سەربازگەی تۆپزاوا ناوەندی قڕکردنی کوردەکان