بۆ حاڵەتی لەناکاو

لەمەوبەدوا هەموو قوتابخانەیەکی سۆران شارەزایەکی فریاگوزاری سەرەتایی لێدەبێت

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە سۆران تیمێک سەرقاڵی راهێنانن بە کۆمەڵێک مامۆستا و سێ رۆژ راهێنانیان پێدەکەن لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی.

ناوەڕۆکی خولەکە بابەتەکانی وەک چۆنیەتی رزگارکردنی حاڵەتەکانی زمان هەڵگەڕانەوە، خوێنبەربوونی لووت و چەندین جۆری دیکەی فریاگوزاری لەخۆدەگرێت.

خولەکە لەلایەن تیمی وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی سۆران بەڕێوەدەچێت و نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکارییش هەماهەنگە.

لە قۆناغی یەکەم خولەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ناو سەنتەری شاری سۆران دەبێت، نزیکەی 100 مامۆستای سۆران فێری فریاگوزاری سەرەتایی دەکرێن.

ئاکارا الشا کیۆ، بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سۆران بە 964ی وت، “خولەکە بە هاوکاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رێکخراوە، هەوڵمانداوە لە هەر قوتابخانەیەک مامۆستایەک بەشداری بکات، پرۆسەکە بەمجۆرەیە، دوای تەواوبوونی خولەکە مامۆستایانی بەشدار لە قوتابخانەکانیان خول بۆ مامۆستایانی قوتابخانەکە دەکەنەوە”.

بەپێی قسەی بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران خولەکە تەواوی سنووری سۆران دەگرێتەوە.

لە سنوری بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 660 قوتابخانە هەن، لەو ژمارەیە زیاتر لە هەشت هەزار و 500 مامۆستا وانە دەڵێنەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

خولێکی فریاکەوتنی مەلەوانی کرایەوە

خولێکی فریاکەوتنی مەلەوانی کرایەوە