تەمەنی 21 ساڵە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ژنێک بە بیانووی بەرگری لە شەرەف کوژرا

964+

توانا نەقی

رێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لەم هەفتەیە کچێکی تەمەن 21 ساڵە لە گوندێکی پیرانشار لەلایەن کەسوکارەکەی بەبیانوی شەرەف کوژراوە.

رێکخراوی هانا رایگەیاندووە، رووداوەکە شەوی یەکشەممە، 14.10.2023 روویداوە، ژنەکە خاوەنی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی کاسەکرانە لە پیرانشار.

ئەو رێکخراوەکە چیرۆکی ژیانی ژنە کوژراوەکەی بەمجۆرە نووسیوە، “ئەو ژنە لە تەمەنی 13 ساڵی بەزۆر بە شوودراوە بە ئامۆزایەکی خۆی، دواتر بەهۆی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کەسێکی تر لەلایەن باوکی و هاوسەرەکەی و باوکی هاوسەرەکەیەوە ئەشکەنجە دراوە، دواتر بەهۆی لێدان لە ملی لەلایەن باوکییەوە گیانیلەدەستداوە”.

بەپێی زانیاریەکانی ئەو رێکخراوە، باوکی کچکە و مامی خۆیان رادەستی پۆلیس کردووە و بە بیانووی بەرگری لە شەرەف دانیان بە ئەنجامدانی کردەکە ناوە.

لە رۆژی 30.9.2023 لە رووداوێکی هاوشێوەدا ژنێکی تەمەن 17 ساڵ لە شاری سەردەشت لە لایەن بنەماڵەکەیەوە  کوژرا و رێکخراوی هەنگاو کە رێکخراوێکی مافی مرۆڤە لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاند، کوشتنەکە بە بیانووی شەرەف بووە.

سێ ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان

سێ ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان "بە بیانووی شەرەف" کوژراون