" 90% سه‌ركه‌وتوو بووه"
دهۆک دەیەوێت بە “جاترە” چارەسەری نەخۆشی هەنگەکانی بکات
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
له دهۆك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك كراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشی ڤاروا كه زۆربه‌ى هه‌نگه‌كانى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه ده‌ڵێت “چارەسەره‌كه‌م سروشتییە”.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان مێشهه‌نگه‌كان تووشی نه‌خۆشییه‌كى وه‌رزى ده‌بن به ناوى (ڤاروا) كه مشه‌خۆرێكه وه‌گ گنه‌ى ئاژه‌ڵ به باڵ و قاچى مێشهه‌نگه‌كان ده‌نووسێت و له فڕینیان ده‌خات و دواتریش له‌ناویان ده‌بات.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، له‌دهۆك زیاتر لە هەزار هەنگەوان هەن، زۆربەیان تووشی ئه‌م نەخۆشییه بوونه.
ئەڤین سەلیم، ئەندازیارێکی کشتوکاڵییه له دهۆك خاوەنی مێشهەنگه، بە 964ى وت، چارەسەرێکی سروشتی دۆزیوه‌تەوە و له‌سه‌ر هه‌نگه‌كانى تاقیكردووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووه.
ده‌ڵێت “گیای سروشتی “جاترە” دواى كوڵاندنى له نزیک شانە هەنگەکانەوە دایده‌نێین و به‌هۆى بۆنه‌كه‌یه‌وه نەخۆشی ڤاروا کەمدەکاتەوە”.
به قسه‌ى ئه‌و شارەزایە، 90% سوودی له‌و چاره‌سه‌ره وەرگرتووە بۆ هه‌نگه‌كانى.
“باس له‌وه‌ده‌كات، “ده‌كرێت ئه‌م چاره‌سه‌رییه، لە هەرسێ وەرزەکان هەفتانە بەکاری بهێندرێت، بۆئه‌وه‌ى مێشه‌كان دووربن له هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك.
لای خۆیه‌وه، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتۆکاڵی دهۆک بە 964ی وت، زۆربەی هەنگەکان تووشی ڤاروا بوونه، چونکە نەخۆشییەکی وەرزییە، بەڵام تاكه چاره‌سه‌ر ته‌نیا ئه‌و رێکارەیە كه له رێگه‌ى ده‌رمانه‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت.
وتیشی “ناتوانین دەرمانی چارەسەركردن بۆ هەموو مێشەوانەکان دابین بکەین، چونکە ژمارەیان زۆرە و بودجەیەکی تایبەتیان ده‌وێت” .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن