نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش.
"بەهێز دەگەڕێینەوە"
باوەنوور دەگەڕێتەوە مەیدان
+964
میلاد جەلال- گەرمیان
داواکاری وەرزشوانانی ناحیەی باوەنوور بۆ گەڕانەوەی یانەکەیان هاتەدی و ئەمڕۆ دووشەممە یانەی وەرزشی باوەنوور وەک یانەیەکی فەرمی مۆڵەتی پێدرایەوە.
باوەنوور پێشتر خاوەنی بنکەی وەرزشی بووە و ساڵی 2007 بووە بە یانە، بەڵام لە ساڵی 2009 بە هۆی نەبوونی یاریگه و بوارە وەرزشییەکانی دیکە، بە بڕیارێک یانەکە هەڵوەشێنراوەتەوە.
ئێستا ناحیەکە خاوەنی 12 تیپی میللی و یاریگەی خۆیەتی، جگە لە تۆپی پێ، ھەریەک لە وەرزشەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە ئاستی کوڕان و کچان، تۆپی بالە لە ئاستی کوڕان، لەخۆدەگرێت.
عومەر عەلی سەرۆکی کاتی یانەی وەرزشی باوەنوور بە 964ى وت، ”لە سبەینێوە دەست بە رێکارە ئیدارییەکان دەکەین، بۆ ئەوەی یانەیەکی بەھێز دروست بکەین، سوودیش لە یاریزانی تیپە میللیەکان و یانەکانی دیکە وەردەگرین”.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان، مۆڵه‌تی كاتی به یانه‌ی باوه‌نور دراوه، هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه دیاریكراون، كه بۆ سێ مانگه و دوای ئه‌وه ده‌بێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن.
ناحیەی باوەنوور سەر بە ئیدارەی گەرمیانە و بە دووری 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی قەزای کەلار و دووەمین ناحیەی سنوورەکەیە دوای رزگاری دەبێتە خاوەنی یانەی تایبەت بەخۆی.
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین