باسی 700 ملیارەکە دەکرێت

سبەی وەزیری دارایی هەرێم بۆ موچە دەچێتە بەغدا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

سبەی سێشەممە، شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا و لە بارەی پرسی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان و بودجە لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە.

شاندەکە لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک راوێژکار پێکدێن.

بەپێی هەواڵێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندەکە رۆژی چوارشەممە 18.10.2023 لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبنەوە.

جگە لە کۆی بودجە کە پێویستە بۆ موچە، شاندەکەی هەرێم باسی ئەو 700 ملیار دینارە دەکات کە بڕیارە بەغدا لە رۆژی 20 تا 25ـی ئەم مانگە بینێرێت.

بڕیار بوو لە رێکەوتی 5.10.2023، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری ئامادەی کۆبوونەوەیەکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیر، ئەو کۆبوونەوەیە بۆ رۆژی 18.10.2023 دواخرا.

وەزیری دارایی: پشکی هەرێم ئێستا لە %5 تێپەڕ ناکات

وەزیری دارایی: پشکی هەرێم ئێستا لە %5 تێپەڕ ناکات