لە حەوت کەرتی هەولێرە

لە هەولێر هەزاران کارتی زەوی تەواو کراوە و سبەی دەدرێنەوە خاوەنەکانیان

964+

فەهمی نەبی

شارەوانی هەولێر دەڵێت، لەسبەی رۆژی سێشەممەوە تاپۆی 10 هەزار زەوی ئامادەکراوە و تاپۆکانیان دەدرێتەوە بە خاوەنەکانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە شارەوانی هەولێر رایگەیاندووە، 10 هەزار و 242 کارتی زەوی وێنەی تۆمار (تاپۆ)یان تەواوکراوە و ئەو ژمارەیە لە حەوت کەرتی هەولێرن و خاوەنەکانیان دەتوانن وەریبگرنەوە.

هادی حەسەن، خاوەنی یەکێک لە نوسینگەکانی کڕین و فرۆشتنی زەویە بۆ 964 وتی، هەر زەویەک لە کارتەوە کاتێک دەکرێتە تاپۆ نزیکەی پێنج هەزار دۆلاری دێتەسەر، بەڵام ئێستا بازاڕی کڕین و فرۆشتنی زەوی زۆر خراپە.

کارزان عەبدولهادی، جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر بۆ 964 وتی، “پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان بەردەوام دەبێت، هەموو پرۆسەی تاپۆکردنەکە بۆ هاوڵاتیان چەند رۆژێکی پێدەچێت.

جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئەوەش دەڵێت، “ئەوانەی زەوی قەرەبوون راستەوخۆ نوسراویان بۆ دەکەین بۆ تاپۆی هەولێر، سەبارەت بەو زەوییانەی کشتوکاڵین، نوسراو بۆ لیژنەی 220ی کشتوکاڵ دەکەین و ئەوان نوسراو بۆ تاپۆ دەکەن”.

ئەو زەویانەی تاپۆیان تەواوکراوە دابەشی سەر حەوت کەرتی هەولێر بوون.

لە کەرتی کانی قرژاڵە هەزار و 600 کارت.

لە کەرتی 92ی شاوێس، 220 کارت.

لە کەرتی گەڕەسۆری نوێ لەناو نەخشەی باغەمرەی شەهابی هەزار و 800 کارت.

لە کەرتی عەرەب کەند 590 کارت.

لە کەرتی گوندی کۆری چوار هەزار و 332 کارت.

لە کەرتی قەرەچناغە لەناو نەخشەی کەرتی باغەمرەی شەهاب 600 کارت.

لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە بنەسڵاوە هەزار و 100 کارت.

دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانی گوندی کۆری دەستپێدە...

دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانی گوندی کۆری دەستپێدەکات

ئەم 26 کەسە ئاگاداربن شارەوانی خانووەکانیان بۆ تاپۆ دەک...

ئەم 26 کەسە ئاگاداربن شارەوانی خانووەکانیان بۆ تاپۆ دەکات