ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران زانیاری نوێی لایە

کەی 700 ملیارەکە دەنێردرێت؟

964+

توانا نەقی

چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو 700 ملیارەی کە بە قەرز بۆ دابەشکردنی موچە لەرێگەی سێ بانکەوە دەدرێت بە هەرێم بنێردرێت.

تا ئێستا یەکجار ئەو بڕەی ناردووە بۆ موچەی مانگی نۆ، بەڵام هەرێم بەو بڕە پارە، موچەی مانگی حەوتی دابەشکرد.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە 964ـی وت، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی 10 لە عێراق واتا لە دوای 18ـی ئەم مانگەوە ئەو پارەیە بۆ هەرێم بە سێ گوژمە بنێردرێت.

بڕیارە پارەکە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی 10 بنێردرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم موچەی مانگی هەشتی پێ دابەشدەکات.

پێشتر داوا کرابوو لەسەر پرسی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی نوێی عێراقدا هەردوو وەزیری دارایی عێراق و هەرێم بچنە پەرلەمانی عێراق و لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆببنەوە.

حکومەتی عێراق لە رێگەی هەر سێ بانکی رافیدەین و رەشید و TBI بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت بۆ ماوەی سێ مانگ، بانکی رافیدەین 250 ملیار، بانکی رەشید 250 ملیار و بانکی تی بی ئای 200 ملیار دینار دەنێرن.

لە مانگی ئەیلوولەوە دەست بە ناردنی 700 ملیار کراوە و مانگێکی نێردراوە و دوو مانگی ماوە هێشتا.

حکومەتی عێراق کاتی ناردنی 700 ملیارەکەی ئاشکرا کرد

حکومەتی عێراق کاتی ناردنی 700 ملیارەکەی ئاشکرا کرد