هەڵمەتی خوێنبەخشین دەکات

تەندروستی هەڵەبجە: پێویستی زۆرمان بە خوێنە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، پێویستییەکی زۆریان بە خوێنە و بۆ سبەینێ هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی خوێن بەڕێوەدەبەن.

هەڵمەتەکە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی دووشەممە 16.10.2023، بۆ توشبووانی تالاسیما لە نەخۆشخانەی وەفا ئەنجامدەدرێت.

تەندروستی هەڵەبجە داوا لە دانیشتوانی پارێزگاکە و دەوروبەری دەکات ئامادەبن و دەڵێت، “هاوکاری و بەدەمەوەهاتنتان مایەی شانازیمانە”.

بە گشتی لە هەرێمی کوردستان کاتێک نەخۆشێک پێویستی بە خوێنە یان لە بانکی خوێن بۆی دابین دەکرێت یان بانگەوازی هاوکاریی بۆ دەکرێت.

بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان، خوێنبەخشین بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 – 60 ساڵیدایە، کێشی جەستەیان 50 کیلۆگرام زیاترە، هیچ نەخۆشییەکی گوازراوە و درێژخایەنیان نییە و دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بەکارناهێنن.

لە زاخۆ خوێنبەخشین بوو بە ئۆنڵاین

لە زاخۆ خوێنبەخشین بوو بە ئۆنڵاین