چەند مەرجێکی هەیە

وەزارەتی خوێندنی باڵا 70 کورسی خوێندنی لە وڵاتی روسیا راگەیاند

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

وەزارەرتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، وڵاتی روسیا 70 کورسی خوێندنى وەک سکۆلەرشیپ بۆ تەواوکردنى خوێندنى بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا، بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.

ئەو کەسانەی کە وەردەگیرێن، لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێن.

مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس ئەمانەن:

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• دەبێت لە هیچ دامەزراوەیەکى حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
• بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %85 کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشى کە پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %80 کەمتر نەبێت، هەروەها بۆ ئەو خوازیارانەى کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانیستیان لە %75 کەمتر نەبێت.

بۆ خوێندنى ماستەر:

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪65 کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

بۆ خوێندنى دکتۆرا:

• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٪70 کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، “لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com )، وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکى لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.”

کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم بەسەتەرەى خوارەوە پر بکاتەوە (https://scholarship.digital.gov.krd/#/login).

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین: یەکشەممە پرۆسەی خوێندنی باڵا ...

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین: یەکشەممە پرۆسەی خوێندنی باڵا دەستپێدەکەین و دوایناخەین