"تا ئێستا نزیكه‌ى 12 ملیۆن لیتر دابه‌شكراوه"
سبه‌ى یه‌ك ملیۆن لیتر نه‌وت له راپه‌ڕین دابه‌شده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره سبه‌ى یه‌ك ملیۆن لیتر نه‌وتى سپی له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین دابه‌ش بكرێت و له‌ئێستاوه بریكاره‌كان ئاماده‌كارییان بۆئه‌م دابه‌شكردنه كردووه، حكومه‌تیش ده‌ڵێت، تا ئێستا زیاتر له 11 ملیۆن لیتر نه‌وت له ناوچه‌كانى هه‌رێم دابه‌شكراوه.
كاتژمێر نۆى سه‌رله‌به‌یانى دابەشکردنه‌كه‌ى نه‌وت له‌ناو ناوه‌ندى قه‌زاى رانیه ده‌ستپێده‌كات و ئه‌و هاوڵاتیانەش ده‌گرێته‌وه كه ساڵی رابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە.
به‌پێی زانیارییه‌كانى په‌یامنێرى 964 له رانیه، دواى ته‌واوبوونى ئه‌م پڕۆسه‌یه، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی نەوتی ئەمساڵیش دەکرێت.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكردوه‌ته‌وه، تاوه‌کو ئێستا لە ناوچە شاخاوییەکان، 11 ملیۆن و 969 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە و 59 هەزار و 845 خێزان تێیدا سوودمەند بوون.
لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران، چوار ملیۆن و 238 هەزار لیترنەوت دابەشکراوە و 21 هەزار و 190 خێزان لێی سوودمەند بوون.
ئاماژە بەوەشدراوە، كه له پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، سێ ملیۆن و 262 هەزار لیتر نەوت بەسەر 16 هەزار و 310 خێزان دابەش کراوە.
لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش، دوو ملیۆن و 576 هەزار و 960 لیتر بەسەر 12 هەزار و 885 خێزاندا دابەشکراوە.