تا شەش مانگ نایگۆڕن

پۆلیس جلوبەرگی زستانەی پۆشی

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی هەرێم جلوبەرگی هاوینەی دانا و لەمڕۆوە جلوبەرگی زستانە دەپۆشێت، تا شەش مانگی دیکەش نایگۆڕن.

بە پێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، پۆلیسی هەرێم بە سەرجەم بەشەکانییەوە لە 15.10ـی هەموو ساڵێک جلوبەرگی زستانە دەپۆشێت و لە 15.4ـیشدا جلوبەرگەکەیان دەکەنەوە بە هاوینە.

جلوبەرگی زستانەی پۆلیسی بەڵگەی تاوان بریتییە لە قاتی خەنەیی و مغاویری، پێڵاوی رەش بە قەیتان و نیتاقی رەش، قاردۆنی سپی، گۆرەوی و بێرییەی رەش، قەمسەڵەی پێست یان جلد، لەگەڵ ئێلەگێکی رەساسی لە کاتی دەرچوون بۆ ئەرک و لەسەر پشتی ئێلەگەکە دەنووسرێت پۆلیسی بەڵگەی تاوان.

جلوبەرگی زستانەی پۆلیسی هاتوچۆ بریتییە لە کراسی سپی و قاتی نیلی و ریباتی رەش، لەگەڵ پێڵاوی رەش بە قەیتان، قاردۆنی سپی و شین و گۆرەوی رەش.

کارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە هەموو هەرێمی کوردستان تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و بەشە جیاوازەکانی پۆلیسی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم جلوبەرگی زستانەیان پۆشیوە.

لە هەرێمی کوردستان تەنیا دوو پۆلیسی هاتوچۆی ژن هەن

لە هەرێمی کوردستان تەنیا دوو پۆلیسی هاتوچۆی ژن هەن