بەرەو یۆرۆی 2024

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی نایگلسمانه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و له‌ یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ یه‌كه‌م یاریدا له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ری نوێ جولیان نایگلسمان، به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا یاریی ده‌كات.
له‌ پێكهاته‌ی ئه‌ڵمانیا جۆشوا كیمیچ به‌هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزاوه‌ نه‌خۆش كه‌وتووه‌ و راهێنه‌ره‌كه‌شی رایگه‌یاند، یاریزانه‌كه‌یان دوورخستووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی دیكه‌ش تووش نه‌بن.
نایگلسمان له‌ ئه‌یلولی رابردوو كرایه‌ راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا و ئه‌ڵمانییه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تیپه‌كه‌یان ئاستی بگه‌ڕێته‌وه‌ ئاستی جاران، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو مۆندیالی رابردوو به‌ خراپترین شێوه‌ ده‌ركه‌وت.
هاوكات ئه‌ڵمانیا میوانداریی یۆرۆی 2024 ده‌كات و پێویستی به‌وه‌یه‌ تیپێكی به‌هێز و ركابه‌ری هه‌بێت.
یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 به‌ كاتی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌مڕۆ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت