پروشکە باران دەبارێت

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و بارانیش دەبارێت

964+
ژووری هەواڵ

کەشناسی دەڵێت، تا سبەی یەکشەممە گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە و پروشکە بارانیش دەبارێت.

پروشکە بارانەکە زیاتر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان گەرمیان دەبێت بە 38 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەرانیش لە هەمووی فێنکترە و تەنیا تا 21 پلە دەڕوات.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی هەموو رۆژێک ئەم داتایانە بڵاودەکاتەوە.

پەڕەی کەشناسی هەرێم سڕاوەتەوە

پەڕەی کەشناسی هەرێم سڕاوەتەوە