پەرلەمانتارێک بەڵێن دەدات

شۆفێرانی پەنجا عەلی لە دژی رووخاندنی ژوورەکەیان گردبوونەوە

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

شۆفێرانی هێڵی پەنجا عەلی لە کەرکوک  گردبوونەتەوە لە دژی رووخاندنی ژووری دانیشتن و حەوانەوەی شۆفێرەکان.

دوای رووخاندنی ژووری حەوانەوەی شۆفێرانی هێڵی پەنجا عەلی، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ژمارەیەک لە شۆفێرانی هێڵی پاسەکانی ئەو گەڕەکە لە دژی ئەو کارە گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.

ئەنوەر عومەر شۆفێری هێڵی پاسی گەڕەکی پەنجا عەلی بە 964 ـی وت، “چەند رۆژێک لەمەوبەر پەرلەمانتارێکی کەرکوک، کە بە داخەوە کوردیشە بە بیانووی زیادەڕۆیی و داگیرکردنی زەوی، لیژنەی لادانی زیادەڕۆیی شارەکەی هانداوە بۆ رووخاندنی ژووری حەوانەوەی شۆفێرەکان”.

، وتیشی، “ئێمە سەرجەم شۆفێران پارەمان کۆکردووەتەوە و ئەو ژوورەمان دروستکردووە، کە تەنیا بۆ ئەوەیە شۆفێران تا سەرنشینەکانی پاسەکە پڕ دەبێت و دەردەچن، پشوو وەرگرن”.

لە بەرامبەر گردبوونەوەی شۆفێرانی پەنجا عەلی، پەرلەمانتاری عێراق ئومێد محەمەد، بە 964 ـی وت، کەسانێکی سەر بە حزبەکان هەڵدەستن بە داگیرکردنی زەوی و دروستکردنی گەراج، تا ئێستا توانیومانە لەگەڵ لیژنەی زیادەرۆیی قایمقامیەت 23 گەراج دابخەین.

وتیشی، “شۆفێران گلەیی ئەوە دەکەن گوایە من وێنەی ئەو گەراجەم گرتووە، نەخێر راست نییە و من وێنەی گەراجی بەرامبەر ئەوانم گرتووە، کە زیادەڕۆیی کراوەتە سەر زەوی دەوڵەت، رووخاندنی ژووری شۆفێران هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە تەنانەت سەردانیانم کردووە و بەڵێنم داوە خۆم بۆیان دروست بکەم.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەقە كەرەكەی پەنجا عەلی کەرکوک بە مادەی هۆشبەرەوە دەست...

تەقە كەرەكەی پەنجا عەلی کەرکوک بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا