دیمەنی بەڕیوەچوونی یاریەکە. وێنە:964+
رووبەڕووی کام یانە دەبێتەوە؟
لاوانی پێشمەرگە گەیشتنە یاری کۆتایی نایابی عێراق
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیپی تۆپی پێ ی لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە یانەی سەناعات کارەبایی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی خولی عێراق.
لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگای فەرماندەیی میوانداری سەناعات کارەبایی شاری بەغدای کرد، یارییەکە لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی لاوانی یانە پلە یەکەکانی عێراق بوو.
گێمی یەکەم یاریزانانی هەردوولا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، بەڵام پێش کۆتایی هاتنی ئەم گێمە پەیوەست عومەر سوودی لە هەلێک وەرگرت و یانەی پێشمەرگەی بە گۆڵێک پێشخست.
گێمی دووەم یارییەکە ئاستێکی بەرزتری بەخۆوەبینی و یانەی تیپی بەرامبەر هەموو هەوڵێکی بۆ هاوسەنگ کردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام یارییەکە بەسەرکەوتنی پێشمەرگە کۆتایی هات.
دوای یارییەکە رێباز سدیق راهێنەری پێشمەرگە بە 964ـی وت، ئەم سەرکەوتنە و گەیشتن بە خولی نایابی عێراق بە ماندوبونی هەموو یاریزانان بووە و هەوڵەکانیش بێ ئەنجام نەبوو.
بەم سەرکەوتنە لاوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گەیشتە خولی نایابی عێراق و لە یاری کۆتایی خولەکەش رووبەروی یانەی بەحری دەبێتەوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی