كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى له كۆیه ده‌كرێته‌وه
قەل و مریشکی بیانی بەڕێوەن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له قه‌زاى كۆیه، كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رى سه‌ر به كه‌رتى تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه، په‌ره به قه‌ل و مریشكى بیانى ده‌دات، سه‌رپه‌رشتیارى پڕۆژه‌كه‌ش ده‌ڵێت، گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رین له سنوورى كۆیه.
مریشکه بیانییه‌كان، له جۆرى ئەتاکسی تورکی، سوسکى بەریتانی، ژاپۆنی ئیستیراد، ئیسپانی، کۆشن، براھمای رەش و دكتۆرا، ئێرانی، شامی رەش، سوڵتان و چه‌ند جۆره قه‌لێكیش له‌وانه قەلی سوور و شین، له‌و جۆره په‌له‌وه‌ره بیانییانه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت گه‌شه‌ى پێبده‌ن.
كارمه‌ند كاروان، سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌م پڕۆژه‌یه به 964ـى وت ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ باشیی كوالێتى، په‌له‌وه‌ره‌كانیان به نرخێكی گونجاویش به‌رهه‌مه‌كان بخه‌نه بازاڕاوه.
وتیشى “له‌گه‌ڵ به‌خێوكردنى په‌له‌وه‌ره‌كان، توێژینه‌وه‌ى زانستیش له‌باره‌یانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، خه‌ڵك خواستێكی زۆرى له‌سه‌ر په‌له‌وه‌ره بیانییه‌كانه ئه‌وان كارئاسانیان بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى و نرخێكی گونجاو ئه‌و جۆره په‌له‌وه‌ره‌یان ده‌ستبكه‌وێت كه خوازیارن.
به قسه‌ى سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م پڕۆژه‌یه، جۆرێكی دیكه‌ى به‌رهه‌مى كێڵگه‌كه‌یان به‌رهه‌مى ئه‌و په‌له‌وه‌رانه‌ن وه‌ك هێلكه‌و جوجك، ده‌شڵێت “له داهاتوودا به‌شێكی تایبه‌ت به باڵنده‌ى بچووك ده‌كه‌نه‌وه”.