هۆشداری پێداون

قایمقامیەتی دەربەندیخان کارێک لە نۆرینگەکان قەدەغە دەکات

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

قایمقامیەتی دەربەندیخان ئاگادارییەکی بۆ نۆرینگەکانی سنووری قەزاکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بۆیان نییە دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بفرۆشن بە هاوڵاتیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11.10.2023، قایمقامیەتی دەرەبەندیخان رایگەیاند، لە سبەینێوە مۆڵەتی حەوت رۆژ دەداتە ئەو نۆرینگەکانەی کە کاری فرۆشتن و مامەڵەکردن بە دەرمانی درێژخایەنەوە دەکەن، دەبێت لەو ماوەیەدا دەست لەو کارەیان هەڵبگرن.

“ئەو دەرمانانەی تایبەتن بە چارەسەری نەخۆشییە درێژخایەنەکان بگەڕێننەوە بۆ ئەو کۆگا و دەرمانخانانەی کە وەرتانگرتوون لێیانەوە”، ئەمە ئاگادارکردنەوەی قایمقامیەتی دەربەندیخانە بۆ نۆرینگەکان.

قایمقامیەتی دەربەندیخان خواردنگانەکان ئاگادار دەکاتە...

قایمقامیەتی دەربەندیخان خواردنگانەکان ئاگادار دەکاتەوە

دەشڵێت، لە دوای رێکەوتی 18.10.2023 بەدواوە، هەر نۆرینگەیەک مامەڵە بەو دەرمانانەوە بکات ئەوا بە سەرپێچیکار دادەنرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە و سەرجەم دەرمانەکانیش دەستیان بەسەردا دەگیرێت.