دواین ئامارەکان

کارەبای غەزە بە تەواوی کوژایەوە

964+
ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ ئیتر تاکە وێستگەی وزە لە غەزە سووتەمەنی لێبڕا و بەو هۆیەوە خەڵکەکەی بێ کارەبا دەمێننەوە.

ئەوە یانی غەزەییەکان دەبێت بە مۆلیدەی ماڵان کارەبا بۆ خۆیان دابین بکەن، ئەگەر سووتەمەنیان دەستبکەوێت.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، سەدان هەزار سەربازی لە نزیک غەزە جێگیرکردووە و لە ئامادەباشیدان بۆ کێوماڵی شارەکە.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و بێنی گانتز رابەری ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە رێکەوتن لەسەر پێکهێنانی “حکومەتێکی فریاگوزاریی”.

لەو بەریشەوە، سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس هەڕەشەی جیاجیا دەکەن، بۆ نمونە کوشتنی سەرجەم دیلە ئیسرائیلەکان و هێرشی زیاتر بۆ ناو شارەکان بەکاردەهێنن بۆ وەستاندنی تەلئەبیب.

بەڵام ئەوە ئیسرائیلی لە بۆردومانکردنی غەزە رانەگرتووە، لەو پێنج رۆژەی رابردوودا، سەدان باڵەخانەی گرنگی ژێرخانی ئابووری شارەکەی تەختی زەوی کردووە.

بەگوێرەی دواین ئامارەکان، تا ئێستا هەزار و 200 کەس لە ئیسرائیل و زیاتر لە هەزار کەسیش لە غەزە گیانیان لەدەستداوە، ئەمە جگە لە هەزاران برینداری دیکەی نێوانیان.