خاوێن کرایەوە

دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانی گوندی کۆری دەستپێدەکات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شارەوانیی هەولێر ده‌ڵێت، ده‌ستیان به‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاکی پارچە زەوییەکانی گوندی کۆری كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌ بكرێت بۆ دروستكردنى خانوو له‌سه‌رى.

ساڵى 2021 دواى ئه‌وه‌ى كار لەسەر نەخشەی نوێی زەوییەكانی قەرەبووی گوندی كۆری كرا، ژمارەی زەوییەكانی قەرەبووی ئه‌و گوندەكە ده‌ستنیشان كران، به‌ڵام دروستكردنى خانوو له‌سه‌ر راگیرابوو.

بڕیاری رێگه‌پێدان به‌ دروستكردنى خانوو له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییانه‌ دواى ئه‌وه‌هات، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌ رۆژى 4.10.2023 ئه‌وه‌ى راگه‌یاند وێنەی تۆمارکردنی چوار هه‌زار و 200 زەوی گوندی کۆری لە هەولێر تەواو بووە و ئامادەیە.

شاره‌وانیى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئێستا رێگه‌پێدان به‌ خاوه‌ن ئه‌و زه‌ویانه‌ دراوه‌، خانوو له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌وان ئاماده‌كاریان بۆ كردوون.

گوندی كۆری له‌ ساڵی 2014 به‌ پێی رێككه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشوور لە ھەولێر لەسه‌ر رووبه‌ری هه‌زار و 592 دۆنم زەوی، بڕیاری دروستکردنی درا، کە بریتیبوو لە  پێنج هه‌زار و 304 یەکەی نیشتەجێبوون، نزیکەی هه‌زار و 200 لەو خانووانە دابەشکران، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک دابەشکردنی خانووەکانی دیکەی راگرت.

بەهەزاران پارچە زەوی گوندی کۆری تاپۆ دەکرێن

بەهەزاران پارچە زەوی گوندی کۆری تاپۆ دەکرێن

دانیشتوانی گوندی کۆری قەرەبوو دەکرێنەوە

دانیشتوانی گوندی کۆری قەرەبوو دەکرێنەوە