3500 کەسن

ئەوانەی فۆڕمی رێبەری گەشتیاریان پڕکردەوە دەخرێنە دەورەوە

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم سەرجەمی ئەو کەسانە دەخاتە دەورەوە، کە پێشتر فۆڕمی بوون بە رێبەری گەشتیاریان لە دەستەکە پڕکردبووەوە.

ژمارەی ئەوانە نزیکەی سێ هەزار و 500 کەسە و دەورەی ئەتەکەێت، چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ گەشتیار، فێربوونی زمان و چۆنێتی گواستنەوەی زانیاری لەسەر شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمیان فێر دەکرێت و “ئامادەکاری خولەکان لە کۆتاییدایە”.

ئەوانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە دەرچوانی بەشە گەشتوگوزارییەکان و کەسانی بە ئەزموون و ئەوانەن دەیانەوێت لەو بووارەدا کار بکەن.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی وت، “لە دوای ئەو دەورانە سەرجەم بنکە گەشتیارییە چوار ئەستێرەیی و پێنج ئەستێرەییەکان پابەند دەکەین یەکێک لەوانە لای خۆیان دابمەزرێنن و خۆشیان دەتوانن بە شێوەی سەربەخۆ لە بووارەکەدا کار بکەن و باجیان پێدەدرێت”.

فۆڕمەکان لە سەرەتای مانگی چوار تا کۆتایی مانگەکە پڕکراونەتەوە.

“یەکەمجارە کارێکی لەو شێوەیە دەکرێت و بۆ کەرتی گەشتیار و ئەوانەش کە لەو بووارەدان گرنگی بەرچاوی هەیە”، ئەوەش قسەی وتەبێژەکەی دەستەی گەشتوگوزارە.

زیاتر لە سێ هەزار بنکەی گەشتیاری پێنج ئەستیرەیی و چوار ئەستێرەیی لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە.

دەستەی گەشتوگوزار بۆ کۆمپانیاکان: ئەم پارەیە لە گەشتیا...

دەستەی گەشتوگوزار بۆ کۆمپانیاکان: ئەم پارەیە لە گەشتیار وەرمەگرن