45 گوند لەسەر یەک فیدەر بوون

فیدەرێکی نوێ بۆ کارەبای گوندەکانی سەنگەسەر و ژاراوە دادەندرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین فیدەرێکی نوێی کارەبا بۆ گوندەکانی سەر بە ناحییەکانی سەنگەسەر و ژاراوە دادەنێت.

ئێستا کاری دانانەکە بەردەوامە و بوودجەی پڕۆژەکەش 138 ملیۆن دینارە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای راپەڕین.

964 دەزانێت، 45 گوندی ئەو سنوورە لەسەر یەک فیدەری کارەبا بوون و بەو فیدەرە نوێیە فشارەکە کەمدەبێتەوە.

عەلی محەمەد پیرۆت، بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، کاتێک کارەبای گوندێک بەهۆی کێشەیەکەوە دەبڕا دەبوو کارەبای سەرجەم گوندەکان بکوژێندرێتەوە و بە وتەی ئەو، فیدەرە نوێیەکە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.

بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین وتیشی، “داواکارییەکە دەمێک بوو هەبوو و بە تەواوبوونی کێشەی بێهێزی کارەباکەش چارەسەر دەبێت، کە بەهۆی فشاری زۆرەوە لەسەر فیدەری پێشوو دروست بووبوو”.

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 104 هاوبەشی کارەبا بوونیان هەیە.

کارەبای راپەڕین: هاوڵاتیان نزیکەی 33 ملیار دینار قەرزار...

کارەبای راپەڕین: هاوڵاتیان نزیکەی 33 ملیار دینار قەرزارن